Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:40

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: سبه‌ی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

 


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت  لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە (1 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 22ی10ی2024، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێ، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوری ڕۆژهەڵات، نمەباران و بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 20 پلەی سیلیزی
كەركووك : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.