دابەشکردنی مووچەی بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری منەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی10ی2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری منەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی داتا‌کان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی ئەو مووچەخۆرانەی کە لەم مانگەدا مووچەکانیان بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن دەگاتە نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر.
هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، مووچەکان تاکو نیوەڕۆ دەچێتە سەر هەژماری بانکی بەشداربووان و بە SMS ئاگادار دەکرێنەوە کە دەتوانن بچن سەردانی نزیکەی 219 ئامێر لە 71 شوێنی جیاواز یاخود کابینە بکەن بۆ ڕاکێشانی.
ڕۆژی هەینی 18ی10ی2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بە خانەنشینی مەدەنی دەستی پێ کرد و ڕۆژی پێنجشەممە، 24ی10ی2024، بە مووچەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
ئه‌مڕۆ دوو شەممە، 21ـی 10ی 2024، وێڕای ئه‌وه‌ی كه پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌زگای مین،ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمیسیۆن،دیوانی چاودێری دارایی،مافی مرۆڤ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی،كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان،دارایی و ئابووری، ته‌ندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.