ئەمڕۆ یەکشەمە 2024.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، لەگەڵ ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هەولێر کۆبۆوە، کە لە نوێنەرى سەرجەم لایەنە سیاسیە به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەی بوو، سەبارەت بە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، تەئکیدى لەوە کرایەوە کە پڕۆسەکە بە شێوەیەکى ئازادانە و دیموکراسیانە و باش بەڕێوەدەچێت و هیچ گیر و گرفتێکى نەبووە.
هەروەها جەخت لەوەکرایەوە، کە لەگەڵ نووسینگەی کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفت و کیشەیەک ئەگەر ڕووبدات، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری هەولێر تەواوی پاڵپشتی و هاریکاری خۆی بۆ ژووری عەملیات دووپاتکردەوە.
جێگەی باسە، ژووری عەمەلیاتی پارێزگای هەولێر، کە لە نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە، لەگەڵ ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگادار بوونە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدان و ڕوودانى هه‌ر ڕووداو و سه‌رپێچییەک له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن، لە دیوانى پارێزگای هەولێر ئامادەن، تاوەکو لە زووترین کاتدا لەلایەن ئەندامانی ئەو ژوورەوە چاره‌سه‌ربكرێت.
پارێزگارى هه‌ولێر لەگەڵ ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هەولێر کۆبۆوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.