کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕاگەێندراوێکدا، ژمارەی نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بڵاوكرده‌وه و گوتی، 35 هەزار نوێنەری پارت و لایەنەکان و زیاتر لە 5 هەزار چاودێری ناوخۆیی و 1655 چاودێری نێودەوڵەتیش چاودیریی پرۆسەکە دەکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكراشیكرد،1655 چاودێری نێودەوڵەتی کە نوێنەرایەتیی 14 کونسوڵخانە و چوارده ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، چاودێریی پرۆسەکە دەکەن هەروەها 20 کەناڵ و دەزگای راگەیاندن ڕووماڵی هەڵبژاردنەکە دەکەن.
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌نگدانی گشتی 2 ملیۆن و 683 هه‌زار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له هه‌ر چوار پارێزگای (هه‌ولێر - سلێمانی - دهۆك - هه‌ڵه‌بجه) 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانی گشتی هه‌یه و 1266 بنكه‌ی ده‌نگدان و 6318 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێ بنكه‌ی ڤی ئای پی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه.
كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه به شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.