Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:10

وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ ده‌نگدانی گشتیی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە و ئاراستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە، بریتین لە:
1- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ، تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.
2- قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو 150 مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
3- تاکوو مەودای 150 مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.
4-جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024  پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌ ده‌نگدانی گشتی 2 ملیۆن و 683 هه‌زار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، له‌ هه‌ر چوار پارێزگای (هه‌ولێر - سلێمانی - دهۆك - هه‌ڵه‌بجه‌) 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانی گشتی هه‌یه‌ و 1266 بنكه‌ی ده‌نگدان و 6318 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێ بنكه‌ی ڤی ئای پی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه‌.

 كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سێ كورسیان هه‌یه‌.

 له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.