سەرۆک بارزانی بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
رۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە بنکەیەکی دەنگدان لە شارۆچکەی پیرمام، بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد و دەنگی خۆی دا.
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌نگدانی گشتی 2 ملیۆن و 683 هه‌زار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له هه‌ر چوار پارێزگای (هه‌ولێر - سلێمانی - دهۆك - هه‌ڵه‌بجه) 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانی گشتی هه‌یه و 1266 بنكه‌ی ده‌نگدان و 6318 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێ بنكه‌ی ڤی ئای پی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه.
كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه به شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.