Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:19

چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت و پێویسته‌ جوتیاران له‌و رۆژه‌ی بۆیان دیاریده‌كرێت ئاماده‌بن. 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سایلۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: جوتیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌م دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات له‌ زنجیره‌ (2298) تاكو زنجیره‌ (2470) كه‌ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردوه‌ له‌ سایلۆی هه‌ولێر چه‌ك وه‌رده‌گرن". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سایلۆی قوشته‌په‌ جوتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران له‌ زنجیره‌ (624 ) ده‌ست پێده‌كات تاكو زنجیره‌ 470 كه‌ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی قوشته‌په‌ كردوه‌ له‌ سایلۆی  قوشته‌په‌ چه‌ك وه‌رده‌گرن.

 ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ له‌ كاتژمێر نۆی به‌یانی تاوه‌كو یه‌كی دای نیوه‌ڕۆ  چه‌ك دابه‌شده‌كرێت و پاره‌كانیان له‌ بانكی به‌حركه‌ وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به‌ناوه‌ ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت یاخود بریكارنامه‌ی (وه‌كاله‌) په‌سه‌نكراوی ئه‌مساڵ بێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چه‌ك وه‌فاتی كرد بێت ده‌بێت دابه‌شنامه‌ی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت له‌گه‌ل بریكارنامه‌ی گشت وارسه‌كان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.