پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و رێژەی بەشداریكردنیش بەرزە.
لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چەند پارێزگایەكی عێراق دەستی پێكرد.
كوردستان تیڤی بە نموونە رێژەی دوو كاتژمێری یەكەمی (تا كاتژمێر 9:00) بەشداریكردنی لە دوو بنكەی دەنگدان لە شاری هەولێر وەرگرتووە كە بەمشێوەی خوارەویە:-
بنكەی سامان لە گەڕەكی 32ی پاڕك.. لەماوەی دوو كاتژمێری یەكەمی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداریكردنی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی 25% بووە.
بنكەی كەرنەڤاڵ لە گەڕەكی بەختیاری.. لەماوەی دوو كاتژمێری یەكەمی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداریكردنی 26% بووە.
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە بەهیچ شێوەیەك پڕۆسەكە درێژ ناكرێتەوە، چونكە دەنگدان بەشێوەی ئەلیكترۆنییە و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرجەم ئامێرەكانی دەنگدان رادەوەستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.