لە بەشێك لە بنكەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سەرپێچی و خرووقات كراوە، لە كاتی دەربڕی ناڕەزایەتیش، بەشێك لە چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان كراونەتە دەرەوەی بنكەی دەنگدان.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە هەڵەبجە رایگەیاند: هەر لە بەیانییەوە سەرپێچی لە وێستگەكانی دەنگدان لە هەڵەبجە دەكرێت و بەشێكی زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان مۆبایل و كامێرا دەبەنە وێستگەكان كە ئەمە بەپێی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان قەدەغەیە.
راشیگەیاند: دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان، هێزە ئەمنییەكان بەهێزی چەك و توندوتیژی سەرجەم ئەو چاودێرانەیان لە بنكەی دەنگدان دەركردووە كە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەپێی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بردنی مۆبایل و كامێرا بۆ ناوەندەكانی دەنگدان قەدەغەیە و بەهیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەنیا یەك بنكەی دەنگدانی تایبەت هەیە كە لە 3 وێستگە پێكهاتووە و تێیدا 952 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
ڤیدیۆ: دیمەنی بەشێك لە سەرپێچییەكانی دەنگدان لە هەڵەبجە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.