سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیای لە عێراق كرد و جەختیشی كردەوە كە هێشتا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەكە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو كردەوە و رایگەیاند "بەگەرمی پێشوازی لە بڕیاری حكوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا".
راشیگەیاند "داعش هێشتا هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ عێراق و ئاسایشی و سەقامگیریی ناوچەكە".
هەروەها رایگەیاند "ئامادەیی و هاوكاریی هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكانمان لە شەڕی دژی داعش بەرز دەنرخێنم".
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی 15ی مانگی دیكەی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق دا.
سوپای ئەڵمانیا كە ئێستا 500 سەربازیان لە عێراقن، ئەركی سەرەكییان لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانان، بریتییە لە مەشق و راهێنان و رێگریكردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
بەگوێرەی بڕیارەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، سوپای ئەو وڵاتە تا 31ی كانوونی دووەمی ساڵی 2026 لە عێراق دەمێنێتەوە.
I greatly welcome the decision of the German government and parliament to extend the mandate of German troops serving in Iraq.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) October 17, 2024
ISIS remains a serious threat to Iraq, regional security and stability. I highly value the presence and contributions of our international coalition…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.