Erbil 22°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:23

مزگێنییەكی دیكە لە سەرۆكی حكوومەتەوە بۆ هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مزگێنییەكی دیكە لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هاووڵاتییان راگەیەنرا ئەویش كەمكردنەوەی باجی تۆمارکردن و بەناوکردنی خانووبەرەیە.

ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێم بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە و گۆرینی خاوەندارێتی.

بڵاویشی كردەوە: كەمكردنەوەكە لە ڕێژەی 3% بۆ ڕێژەی 1% لە بەهای خانووبەرە و زەوی دەبێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەت بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتییان و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی کاروباری بەناوکردنی موڵکەکانیانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.