Erbil 22°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:29

بزانە لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند مزگەوت دروستكراون

کوردستان TV
100%

كاروپڕۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم سێكتەرەكانی گرتۆتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین مزگەوتی نوێ لە شار و دێهاتەكانی هەرێمی كوردستان دروستكراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی کرێکارانی شاری ھەولێر، مزگەوتی حاجی جەواد بە شێوازێکی نوێ و بەپێی ڕێنماییەکان وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی کرایه‌وه.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان (438) مزگەوت لە هەرێمی کوردستان دروستکراون.

راشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدابینکردنی زەوی شایستە لە باشترین شوێنەکان، ھەروەھا دابینکردنی ھەموو خزمەتگوزارییەکان پشتیوانی لە دروستکردنی مزگەوتەكان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.