Erbil 22°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:32

ئیسڕائیل لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی كوشتنی یەحیا سنوار دەكات

کوردستان TV
100%

دەنگۆی كوژرانی یەحیا سنوار سەركردەی بزووتنەوەی حەماس بڵاوبووەتەوە و لای خۆشییەوە سوپای ئیسڕائیل دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی ناوچەی جەبالیا لە كەرتی غەززە كرا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە لە بۆردومانەكەدا یەحیا سنوار سەركردەی بزووتنەوەی حەماس كوژرابێت.

لەمبارەیەوە كەناڵی 12ی ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكرێت لە بۆردومانەكەدا یەحیا سنوار كوژرابێت.

بڵاویشیان كردەوە: سوپای ئیسڕائیل دەستی كردووە بە پشكنینی (DNA) بۆ لاشەیەك كە پێشبینی دەكرێت لاشەی یەحیا سنوار بێت.

لای خۆشییەوە گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل جەختی كردەوە كە گریمانەی بەهێز هەیە یەحیا سنوار لە بۆردومانەكەدا كوژرابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.