سبه‌ی هه‌ینی 18ی10ی2024، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی فیدڕاڵ، 215 ھه‌زار و 960 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، 251 هه‌زار و 700 وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراون و ده‌نگده‌ران له 165 بنكه كه 749 وێستگه له‌خۆده‌گرن ده‌نگ ده‌ده‌ن.
كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ، بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌كرێنه‌وه و كاتژمێر 6:00ی ئێواره داده‌خرێن.
ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجارە بە سیستەمی چوار بازنەیی و ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لە ھەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
ژمارەی بەربژێرەکان
خوولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەزار و 191 بەربژێری هەیە ئەوانیش دابەشبوونە بەسەر لیست و قەوارە سیاسییەکان بەشێوەیەک، پارتی دیموکراتی کوردستان 190 بەربژێر، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 172 بەربژێر، بەرەی گەل 123 بەربژێر، نەوەی نوێ 92 بەربژێر، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 84 بەربژێر، ڕەوتی هەڵوێست 72 بەربژێر، بزووتنەوەی گۆڕان 64 کاندید، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 63 بەربژێر، کۆمەڵی دادگەری کوردستان 59 بەربژێر، هاوپەیمانی نیشتمانیی 59 بەربژێر، لیستی سەردەم 41 بەربژێر، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق 35 بەربژێر، بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان 15 بەربژێر و بەرەی تورکمانی 11 بەربژێری هەیە.
سیستەمی چوار بازنەیی
هەرێمی کوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن کراوە، هەریەک لە پارێزگای ھەولێر 34 کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسییان بۆ پێکھاتەکانە، هەروەها پارێزگای سلێمانی 38 کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسییان بۆ پێکھاتەکانە، پارێزگای دھۆکیش 25 کورسی بۆ تەرخانکراوە کە یەک کورسی بۆ پێکھاتەکانە، پارێزگای ھەڵەبجەش سێ کورسی بۆ تەرخان کراوە.
لەم هەڵبژاردنە پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، لە دوو کورسی پێکهاتەکان، دانەیەک بۆ تورکمان و دانەیەک بۆ کریستیانەکانە، هاوکات یەک کورسی پێکهاتەکانیش لە پارێزگای دهۆک بۆ پێکهاتەی ئەرمەن تەرخان کراوە.
بڕیارە لە 20ی10ی2024، پڕۆسەی ده‌نگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت ، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش ھەزار و 266 بنکەی دەنگدان ھەیە.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌نگدان ته‌نھا له‌ڕێگه‌ی به‌كارھێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت و رێگه به‌بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایل و كامێرا بۆ ناو وێستگه‌كانی ده‌نگدان نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.