Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:38

پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌ و نمە بارانیش دەبارێت

کوردستان TV
100%

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین  بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت، هەروەها  لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ 2 تا 4 پله‌ لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی هه‌ینی 18ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە.


ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌ 2 تا 4 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌ له‌  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28  پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 24  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18  پلەى سیلیزى
سۆران:  27  پلەى سیلیزى
گەرمیان:   32  پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.