لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی شەقامە 20مەتری و 30مەترییەکانی زۆنی A لە گەڕەکی مەریوان، کەرتی 8ی حەسارۆک دەستیپێکرد کە زیاتر لە 4 هەزار و 500 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن.
له ڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە17ی ئۆکتۆبەری 2024 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە 20 مەتری و 30 مەترییەکانی زۆنیAی گەڕەکی مەریوان لە کەرتی 8ی حەسارۆک لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر داندرا.
ئاماژه بهوهش كراوه، گوژمەی ئەو پڕۆژەیە بریتییە لە زیاتر لە 500 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت و پێکهاتووە لە کاری کردنەوەی شەقام بە درێژی 11 کیلۆمەتر بە ڕووبەری ٢٣٥،٠٠٠م٢ کە 4 هەزار و 500 پارچە زەوی لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن.
له به شێكی دیكهی ڕاگهیهندراوهكهی وهزارهتی شارهوانییدا ئاماژه بهوهش دراوه، له ئێستادا لە چەند زۆنێکی هەشتی حەسارۆک کارکردن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەی خۆڵکاری و دروستکردنی ئاوەڕۆ و شەقامەکان بەردەوامە، ئەمەش لە چوارچێوەی بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت دوای ئەوەی خۆی سەردانی ئەو گەڕەکەی کرد و بڕیاریدا بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.