Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:44

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بیست و نۆیه‌مین خولی ده‌رچووانی ئه‌كادیمیایی زاخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی10ی2024، به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە بیست و نۆیه‌مین خولی ده‌رچووانی ئه‌كادیمایی زاخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، كه‌ نزیكه‌ی هه‌زار قوتابی بۆ ماوه‌ی9 مانگ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه‌ و دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ ده‌خرێنه‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌وه‌. 

ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی زاخۆ له‌ ساڵی 1996 له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، له‌ ساڵی 2004 چووه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق،  تا ئێستا زیاتر له‌ 10 هه‌زار ئه‌فسه‌ر له‌و ئه‌كادیمیاوه‌ چوونه‌ته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.