Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:40

وەزارەتی دارایی: سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە سبەی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ماوەی سێ هەفتەیە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم لیستی مووچە و خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگەکانی ڕابردوو ڕاگیرابوون لە شاری بەغدادن، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگەکانی بوودجە و ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ئەنجامداوە، بەشی زۆری کێشەکانی لیستی مووچەیان چارەسەر کردووە، کە خۆی لە تێبینیەکانی نەبوونی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە و کێشەی بایۆمەتری و وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان و کێشەی فەرمانبەرانی میلاکی حکوومەتی هەرێم لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان دەبینێتەوە.

 1-  ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٤/١٠/١٦) بڕی (١٠٩،٦٦٣،٣٢٩،٠٠٠) دینار وەك شایستەی ڕاگیراوی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەمووز و ئاب و ئەیلوولی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەو مووچەخۆرانەی ناویان لە یەکچوو بوو لەگەڵ ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتریان کێشەی تێدابوو خەرج کرا.

2-  شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەمێنێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مووچە ڕاگیراوانەی تر کە بریتییە لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لەسەر میلاکی حکوومەتی هەرێمن و لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان دەوام دەکەن، بەشێک لە دەرماڵە و سەرەمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران تا لە نزیکترین کاتدا ئەو شایستانەش خەرج بکرێن، بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی کە حکوومەتی هەرێم لە مانگی تەمووزەوە بڕیاری هاوتاکردنی مووچەکەیانی جێبەجێ کردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ تەمویلی هاوتاکردنەکەی خەرج نەکردووە.

 3 -  بڕی ئەو پارەیەی لەئێستادا لە بەردەستی وەزارەتی داراییدایە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی (٨٠٠) ملیار دینارە و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی (٩٩٧) ملیار دینارە.

 4 -  سبەی پێنجشەممە (٢٠٢٤/١٠/١٧) خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەگەیەندرێت و شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە هەماهەنگیدا دەبن بۆ چارەسەری تەواوی ئەو شایستە ڕاگیراوانەی چەند مانگی ڕابردوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.