شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات ئەمشەو چوارشەممە لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك باران ببارێت.
هەڤال سدیق گالۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئێستا بارستە هەورێکی کەڵەکەبووی زەبەلاحی باراناوی داخیل بە ناوچەکانی باشووری سنووری پارێزگای دهۆک لە هەریەك لە ناوچەكانی بەرتلە و چڕە و بەردەڕەش و جمنکی بووە.
راشیگەیاند: لە کاتی چڕبوونەوەی هەورەکە ئەگەری تاوهبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەیە.
هەروەها رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو هەورە كەڵەكەبووەكە بگاته بەشێک لە ناوچەکانی باکوور و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.