پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/16 له ئه‌نقه‌ره، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه چۆنيهتيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى توركييان له ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جياكاندا نيشان دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نيگهرانيى خۆيان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزيى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕابوون كه پێويسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئالۆزييهكان بگيرێت و كێشه‌كان ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهكهوه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.