- گوژمەی زیاتر لە 660 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوەی خاشاك خەرج كراوە
- نزیكەی 28 هەزار هەلی كار لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خاشاكدا بۆ هاونیشتمانیان ڕەخسێندراوە
- ڕۆژانە 9 هەزار و 200 كەس وەک هێزی کار بەشدارن لە پرۆسەی کۆکردنەوەی خاشاکدا
.
بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، لەسەر ئاستی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە (660 ملیار دینار) بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك خەرج كراوە و ڕۆژانە زیاتر لە 2700 ئامێری مامناوەند و قورس كار لەو پرۆسەیەدا دەكەن و نزیکەی 28 هەزار هەلی کاریش لەو بوارەدا بۆ هاووڵاتییان ڕەخسێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئێستا بڕی خاشاکی کۆکراوە لە ڕۆژێكدا 6 هەزار و 829 تۆنە و بڕی خاشاکی دروست بوو بۆ هەر تاکێک لە ڕۆژێکدا بە نزیکەی (١١,١) کگم دەخەمڵێندرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژهکانی خاوێنکردنهوه و کۆکردنهوه و گواستنهوه و داپۆشینی خاشاکی بۆ 36 زۆنی کۆکردنەوە دابەشکردووە كە ڕۆژانە 9 هەزار و 200 كەس وەک هێزی کار بەشدارن لە پرۆسەی کۆکردنەوەی خاشاکدا.
هەروەك لە ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نزیکەی 28 هەزار هەلی کار لە بواری كۆكردنەوەی خاشاكدا بۆ هاووڵاتییان ڕەخسێندراوە.
لە پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا نزیكەی 28 هەزار هەلی كار لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خاشاكدا بۆ هاونیشتمانیان ڕەخسێندراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.