Erbil 26°C دووشەممە 21 نیسان 20:53

ئەمڕۆ 7 ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا تێپەڕ دەبێت

کوردستان TV
100%


لە16ی ئۆكتۆبەری 2017دا بەڕێككەوتنێكی ژێربەژێری سەرۆكی ئێستای یەكێتی و بەشێك لە سەركردە سه‌ربازییه‌كانی یەكێتی، نیوەی خاكی كوردستان بەكەركوكیشەوە راده‌ستی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.

خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووكییه‌كان شۆك بوون و به‌ چاوی خۆیان بینییان كه‌ چۆن هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك پاشه‌كشه‌یان كرد و سنووره‌كانی بۆ میلیشیاكان كرده‌وه‌ و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی ڕاده‌ست كردن، هه‌ر له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك هێنرایه‌ خواره‌وه‌ و بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی كورد و تاكی كورد كرا و جارێكی دیكه‌ خاك و خه‌ڵكی كوردستان خرانه‌وه‌ ژێر ده‌ستی داگیركه‌ر.

دوای خیانەتەكە، كۆسرەت رەسول عەلی لەو كاتەدا رایگەیاند: چەند كەسێكی كاڵفام لە رێبازی یەكێتی بێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتیه‌كه‌ی، بەمەبەستی چەند دەسكەوتێكی كاتی و شەخسی، بوونە هاوكار و دەستكێشی داگیركەران و بەم كارە قێزەون و سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەڕەكانی مێژوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.