Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:36

هەولێر.. لەسەر داهاتی شارەوانی گوژمەی پێویست بۆ 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی 15 گوژمە بۆ جێبەجێكردنی 15 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری وەكوو دابینكردنی كەلوپەل و دروستكردنی شەقام و قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و باشتركردنی پڕۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتییان لە شاری هەولێر و دەوروبەری.
ناوی پڕۆژەكان:
1-دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامی 30مەتری لە سنووری شارەوانیی دارەتوو.
2-نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی ڕێگای هەززە لەسەر ڕێگەی كەسنەزان-بنەسڵاوە.
3-دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی بازاڕی هاوچەرخ لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان.
4-قیرتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی ژیان.
5-كڕینی بۆری بۆ هۆبەی چاككردنەوەی بیرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
6-نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان.
7-كڕینی گازوایل بۆ بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەڵەتی (قیر) بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی ناو شاری هەولێر.
8-پڕۆژەی بیهارتۆن بۆ شۆستەكان لە سنووری شارەوانیی هەولێر.
9-پڕۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ ڕاكێشانی كێبل لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان.
10-كڕینی گازوایل و پێداویستیی ئۆتۆمبێل و ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاو.
11-كڕینی ماددەی شەب بۆ بەشی تاقیگەی ئاوی هەولێر.
12-خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پڕۆژەی كاری چینی یەكەمی تێكەڵی جۆری A بۆ زۆنەكانی A و B بۆ شەقامەكانی 20مەتری و 30مەتری لە هەشتی حەسارۆك.
13-دروستكردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەكان لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە.
14-دروستكردنی چەند شەقامێكی 15مەتری و 20مەتری لە گەڕەكی سەربەخۆیی لە سنووری شارەوانیی هەولێر.
15-نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێك لە گەڕەكی مەهاباد لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
 

 

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.