Erbil 26°C دووشەممە 21 نیسان 20:56

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەنداوی گۆمەسپان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی10ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێوەڕەسمێکدا بەنداوی گۆمەسپان دەکاتەوە و  بەردی بناغەی جووت سایدی گۆمەسپان - سماقوڵیش دادەنێت.

بەنداوی گۆمەسپان، سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی کوردستان و گەورەترین بەنداوە لە ئاستی پارێزگای هەولێر و ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن و 125 هەزار مەتر دووجایە و یەکێکە لەو پرۆژە ستراتیجیانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە.

بەنداوەکە بە کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی داڕێژراوە، کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەکار دەهێنرێت، تەواوبوونی بەنداوەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر پاراستنی سامانی ئاو، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.