ئەمشەو سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە گەلی عەلی بەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر، 9 كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ئەمشەو سێشەممە ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت رووی دا.
بڵاویشی كردەوە: رووداوەكە لە گەلی عەلی بەگ لەسەر رێگای نێوان سۆران – خەلیفان رووی دا.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی رووداوەکەدا بەداخەوە 9 کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كرد لە رێگاكانی دەرەوە خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموولاییەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.