Erbil 19°C چوارشەممە 16 تشرینی یەکەم 03:22

كۆمیسیۆن راگەیەنراوێك لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەنراوێكی لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە.

كۆمیسیۆن لە راگەیەنراوكەدا رایگەیاند: بنكە و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر حەوتی بەیانی تاكو شەشی ئێوارە كراوە دەبن.

راشیگەیاند: رۆژی هەینی رێكەوتی 18/10/2024 رۆژی دەنگدانی تایبەت دەبێت، رۆژی یەكشەممەش رێكەوتی 20/10/2024 بۆ دەنگدانی گشتی دەبێت.

هەروەها رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك پڕۆسەی دەنگدان درێژناكرێتەوە، لەبەر ئەوەی پڕۆسەی كردنەوە و داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویشی كردەوە: دووپاتی دەكەینەوە كە دەنگدان تەنیا لە رێگەی بەكارهێنانی كارتی بایۆمەتری دەنگدەر دەبێت.

جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنی رێگەنادرێت بە بردنەژوورەوەی ئامێری مۆبایل و كامێرا بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان، تەنیا لەو بنكانە نەبێت كە بۆ راگەیاندنكاران تەرخانكراوە.

لە كۆتاییدا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوای كرد كە هەموولایەك پابەندبن بەو رێنماییانەی دەركراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.