مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌رین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە ناخی دڵمانەوە سوپاس و پێزانینی جۆش و خرۆش و پەرۆشی جه‌ماوه‌ری پارتیمان دەکەین بە ئامادەبوونتان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ـی پارتـــی دیموکراتی کوردســــتان، بەئامادەبوونی (کاک نێچیرڤان بارزانی ) جێگری سەرۆکی پارتیمان لەبارەگای مەکتەبی ڕێکخستنمان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هەر ئەو حەماسەت و دڵسۆزیەتان لێ چاوەڕوان دەکرێت بۆ ڕێبازی پارتـی و بـارزانی،بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەبووان، بە هەزاران لە دۆستان و هەوادارانی پارتیمان نەیان توانی بەشداری ڕاستەوخۆی کەرنەڤاڵەکەبن، پڕ بەدڵ داوای لێبوردن و بەخشینتان لێدەکەین، (پارتی و سلێمانی دوانەیەکی لێک جیانەبووەوەن).
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، خودا یار بێت بە پشتیوانی یەزدان و جەماوەری دڵسۆزی پارتی، لەدوای 20ـی ئۆکتۆبەر هەموومان بەیەکەوە لەم شارە پارتی پەروەرە ئاهەنگی سەرکەوتنی لیستی 190پارتیمان دەگێڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.