Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:48

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری بە قەزاکردنی ناحیەی بەحرکەی دا

کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2024)، وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەیانی بەقەزاکردنی ناحیەی بەحرکەی لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

بەقەزاکردنی ناحیەی بەحرکە، تەواوی سێکتەرەکان بووژانەوە بەخۆیانەوە دەبینن، زۆرترین خزمەتگوزاری فەراهەم دەکرێت، هەروەها بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و کردنەوەی یەکە کارگێرییەکان، ئاسانکارییەکی تەواو بۆ دانیشتووانی بەحرکە دەکات لە بەڕێکردنی کاروبارەکانیان و دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییەکان.

بەحرکە لە 31 گوند و چوار کۆمەڵگە پێک هاتووە. لە ساڵی 2003 کراوەتە ناحیە.

کابینەی نۆیەم، بۆ ئاسانکاریی کارگێڕی چەندین هەنگاوی جیاجیای ناوە، وەک هێنانەكایەی 2 ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، هێنانەكایەی 10 قه‌زا، هێنانەكایەی 8 ناحيه‌، كردنەوەی 5 نوسينگه‌ى نوێی پاسپۆرت، كردنەوەی 3 به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی نوێی ڕه‌گه‌زنامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.