پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 16ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی نیمه‌چ هه‌ورده‌بێت، به‌ڵام له سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لەهەندێ ناوچەی جیاجیا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.