ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی10ی2024، كۆتا ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه و كاتژمێر 12ی شه‌و بانگه‌شه كۆتایی پێ دێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 25ی ئه‌یلوول ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 12ی شه‌وی پازده‌ی تشرینی یه‌كه‌م كۆتایی دێت.
لای خۆشییه‌وه نه‌به‌رد عومه‌ر به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانه.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا 112 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان لای كۆمسیۆن ماوه‌ته‌وه و وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، داواشی له هاووڵاتییان كرد بچن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و چۆنیه‌تی كاركردنی هه‌موو ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و رێكخراوه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان شیكراوه‌ته‌وه.
گوتیشی، كونسوڵخانه‌ی 13 وڵاتی جیهان و چوارده رێكخراوی جیهانی و چه‌ندین رێكخراوی ناوخۆیی چاودێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن.
لای خۆشییه‌وه فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، گەلی عێراق بەگشتی بەپێی مێژوو کێشەی هەبووە لەبارەی میکانیزم و شەفافیەتی هەڵبژاردنەکانی ئەو ووڵاتە ، بۆیە دەخوازین هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.