مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت، دەزانم زۆر لایەن هەبوون پێشتر مامەڵەیان بە هێنان و بازرگانیكردن بە بابەتی دەرمان دەکرد، بەڵام ئەم ڕێكارانەی حكوومەت گرتوویەتیە بەر بۆ ئەوەیە كە ئێمە، هاووڵاتیمان كردۆتە سەنتەری گرنگیدان.
ڕۆژی دووشەممە 14ـی10ی 2024، لە چوارچێوەی كۆنفرانسی ( خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، چاکسازییەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ستراتیژی ڕیفۆرمی سیستەمی تەندروستیی ،چاكسازی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و دەرمان)، مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە میانی گوتارێکیدا ڕایگهیاند، هەندێك كار كە ئەنجام دراون و بەرهەمەكانیشی بۆ ئێمە دیارە، بابەتی رێنماییەكانی هاوردەكردنی دەرمان و خۆراك و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچیكاران.
ئاماژهی بهوهش كرد، دەزانم زۆر لایەن هەبوون پێشتر مامەڵەیان بە هێنان و بازرگانیكردن بە بابەتی دەرمان كردووە و لە سنوورە جیاوازەكان بۆ هێنانی ئەم دەرمانانە، بەداخەوە بۆ ئەوەی سوود بە هەندێك بازرگان بگەیەنێت، زیانێكی زۆریان بە هاووڵاتیان گەیاند.
مەسرور بارزانی گوتیشی، ئەم ڕێكارانەی حكوومەت گرتوویەتیە بەر بۆ ئەوەیە كە ئێمە هاووڵاتیمان كردۆتە سەنتەری گرنگیدان، ئاماژەی بەوە کرد کە، سەلامەتیی هاووڵاتی بۆ ئەوان زیاتر و گرنگترە لە سوودی بازرگانی، بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی كە نابەرپرسیار بوون.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان کرد كە ڕێکارەکانیان گرتووەتە بەر و كارێكی باشیشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان و خۆراك كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.