كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی مووچه‌ی مانگی 9ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی10ی2024، ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی 9 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی، هه‌وڵێك هه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی 9 ڕه‌وانه بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ر ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی هاوبه‌شی دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ناردنی ئەو 305 ملیار دینارەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 9 بده‌ن، کە لە مووچەی مانگەکانی پێشوو بڕدراوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی گوتیشی، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م بره پاره‌یه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه بكرێت، سبه‌ی دووشه‌ممه لیستی مووچه ڕاده‌گه‌ێندرێت.
چاوەڕێن ئەمڕۆ پارە بنێردرێت و ئەگەر کەموکوڕییەک نەبێت، تاوەکوو دووشەممە بڕیارە لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت و هەوڵی جدیی هەیە ئەم هەفتەیە مووچە بدرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی 10، د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ كێشەیەك لە مووچەدا نییە و ئەو كورتهێنانەیشی لە مووچەی مانگی نۆدا هەیە، بەغدا پڕی دەكاتەوە و پارەكە دەنێردرێت و لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی نۆ دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا،پێشووتر مووچەی مانگی هەشت بەتەواوی نێردرا و ئێمەش لەگەڵ نوێنەرانی حكوومەت لەسەر پرسی مووچە لە بەغدا بەردەوام لەسەر هێڵین و گرفتەكانی لیستی مووچە و ئەوانەی بایۆمەترییان نییە چارەسەر كراون.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی نۆ بڕی 305 ملیار دینار كورتهێنان هەیە و دارایی عێراق بەڵێنیان داوە پڕی بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.