Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:24

ئەمڕۆ پارەی مامۆستایانی گرێبه‌ست بۆ مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%


مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی 10ی2024، كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست، لە سەرجەم پەروەردەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین دابەش دەكرێت.

كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست راشیگه‌یاند، لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمی كراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی تەمویلی پارەكەیان بكرێت، لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی بۆ بانكەكان بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووه‌، شایستەكانی مانگی "7 و 8" دوای مووچەی مانگی نۆ، لە دەرفەتێكدا بەیەكەوە دابەش دەكرێت، بۆیە ئەم شایستەیە نافەوتێت.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەش كردووه‌، ئێستە مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەكان مامەڵەی گرێبەست دەكەن، دوای تەواوبوونیان ڕاستەخۆ لە بانكەكان بایۆمەتری UPNیان بۆ دەكرێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.