Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:56

نەتەوە یەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندێكی سه‌ره‌كی له‌ ‌گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو‌چه‌كه‌ و ئەوروپا

کوردستان TV
100%


نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان ڕایدەگەیەنێت، شاری سلێمانی بووەتە ناوەندێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و یه‌كێتی ئەوروپا.

 لە بەدواداچوونێکی وردەی مه‌یدانیدا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددەی هۆشبەر و تاوانەکان کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا ئەنجامیداوه‌، بە وردی ئاماژەی به‌وه‌داوه‌ کە عێراق سێ دەروازەی سەرەکی هەیە بۆ هێنانە ناوەوەی ماددەی هۆشبەر.

 به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یەکێک لەو سێ خاڵە سەرەکیانه‌ی عێراق سلێمانییە كه‌ بە خاڵی ترانزێتی سەرەکی ماددەی هۆشبەر دانراوە لە نێوان وڵاتانی ئەفغانستان و ئێران و دواتر بۆ سلێمانی و لەوێشەوە بەشێک لەو ماددانە هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا دەکرێت. 

بە گوێرەی ئەو نەخشەیه‌ی كه‌ لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، به‌ بەراورد بە شارەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ کە رێوشوێنێكی زۆر تووندیان بۆ رێگری له‌ هاتنە ناوەوەی ماددەی هۆشبەر گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام کەمترین قەبارەی دەستەبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لە سنووری سلێمانیدا هەیه‌، به‌و جۆ‌ره‌ سلێمانی بووەتە ناوەندێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و یه‌كێتی ئەوروپا.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.