کاروانی ئاوەدانیی کابینەی نۆیەم بەردەوامە، نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگەکان بەشێکن لە ستراتیجیی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی نێوان قەزای چۆمان و قەزای ناوەندیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ کە بەشێکە لە ڕێگەی هامڵتۆن؛ یەکێکە لە ڕێگە بازرگانی و گەشتیارییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان.
لە قۆناغی یەکەمدا بەشێک لە ڕێگەکە بە درێژایی 9 کیلۆمەتر و 900 ملیۆن دینار نۆژەن کراوەتەوە، هاووڵاتییان و شۆفێرانیش بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە دڵخۆشن و سوپاسی کابینەی نۆیەم و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
کابینەی نۆیەم لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و گەشتیاران، لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان ناوەستێت و بەردەام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.