Erbil 34°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 14:12

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر كارەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی 8ی حەسارۆكانیان بەسەرکردەوە

100%


ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری  ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پرۆژەی کارى تێکەڵەڕێژى چینى یەکەمى شەقامى 30مەترى و 20 مەترییەکانى زۆنى Bى کەرتى 8ى حەسارۆکانیان بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى( 933 ملیۆن دینار ) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە و زیاتر لە 3500 پارچەزەوى کەرتەکە لێى سوودمەند دەبن.
دواى ئەوەى وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە كرد، داوایان لە تیمەكانی شارەوانی كرد، بۆ خێراتركردنی كارەكانی پڕۆژەکە و نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، ئامێرەكانی كاركردن زیاد بكەن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی چرتر كارەكان جێبەجێ بكرێت و هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى پڕۆژەکە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.