Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:22

هه‌ولێر.. پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگ به‌ردی بناغه‌ی بۆ داندرا

کوردستان TV
100%


بە گوژمەی زیاتر لە 276 ملیۆن دینار لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا.
ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەکی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی شاره‌وانی  لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 20 مەترى و 15مەتری و لێدانى کێربستونیان لە کەرتى 3 هەزارى گەڕەکى سەربەخۆیی دانرا، کە بە گوژمەى( 276 ملیۆن و 650 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لەوبارەیەشەوە هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، جەختیان لەسەر هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک کردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەزوویی و لەکاتی خۆی تەواو بکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.