Erbil 26°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 20:22

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی ڕێگەی( سپیلک-خەلیفان )ی کردەوە

100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 10/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، پرۆژەی دووسایدى ڕێگەی سپیلک - خەلیفان و دەروازەى خەليفان-ی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.

سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژە گرنگە، هاوکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات و دەبێتە هۆی بەستنەوەی ناوچە جیاوازەکان بەیەکەوە و ئاسانکاریش بۆ خەڵک دەکات، کە بتوانن لە ڕووی سەلامەتی و کەمکردنەوەی کاتیشەوە سوودی لێ وەربگرن.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئەمە بەشێکە لەو هەڵمەتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەم ماوەیەدا لە هەموو کوردستان، هەوڵیداوە ڕێگە و شەقام دروست بکات و ئاست و کواڵێتیان باشتر بکات.

گوتیشی، دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەم کە لە کاتێکی زۆر خێرادا و بە شێوازێکی پێشکەوتوو، توانیان پڕۆژەکە ئەنجام بدەن. هەروەها سوپاسی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیریش دەکەین کە بە پەرۆشەوەن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین هەموو ڕێگاکان لە سەر ئاستی کوردستان بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو و کواڵیتیەکی بەرز دروست بکەین.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو پاڕێزگا و شار و گوندەکان بەیەکەوە ببەستینەوە، تا هاووڵاتيیان چیتر کێشەی هاتووچۆ و سەلامەتيی ڕێگەوبانیان نەمێنێت و ئەو شوێنانەی کە تاکوو ئێستاش، جادە و شەقامەکانیان دروست نەکراون، لە بەرنامەدان جێبەجێ بکرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.