ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خێراتر كراوە و بەزووترین كات پرۆسەكە لەو شارەوانییانەی كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەكوو ئێوارە، بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن و هەنگاوەكانی پرۆسەكەش زۆر بە باشی چووەتە پێش و بەزووترین كات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
هەر ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێكردن بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن، پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات.
بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە كردەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئەو شارەوانییانەی كە هەموو ڕێكارەكانیان تەواو كردووە بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانە دەستپێدەكات و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەویان بەسەردا دابەش دەكرێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.