ئەمڕۆ 15 وەزارەت مووچەی مانگی ئاب وه‌رده‌گرن.
بە گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی10ی2024 مووچه‌ی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت: کاروباری کۆمەڵاتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 3ی10ی2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد ڕۆژی هه‌ینی 4ی10ی2024، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی سێ شەممە 8ی10ی2024 بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
لیستی ڕاگه‌یه‌ندراو:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.