Erbil 25°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 03:21

ئاگادارن بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گەیشتۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراق لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە بەشێوەیەك كە بەهای 100 دۆلار بۆ سەرووی 155 هەزار دینار بەرزبووەوە.

لە شاری هەولێر ئەم ئێوارەیە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 155 هەزار و 750 دینار بووە، بۆ كڕینیش بەهاكەی 155 هەزار دینار بووە.

لە شاری بەغداش بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتۆتە 156 هەزار دینار، بۆ كڕینیش 154 هەزار و 500 دینار بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.