Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 00:55

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر لە 5 هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە پێنج (5) هەزار پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بە گوژمەی (4,663,475,902,888)دینار، لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە كە بەشی زۆری پرۆژەكان تەواوكراون و بەشێكیشیان ئێستا لە قۆناغی كاركردندان و  لە ماوەی دیاریكراودا تەواو دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و پڕۆژەی دیكە، بە گوژمەی (4,663,475,902,888)دینار، زیاتر لە 5 هەزار  و  44 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەكان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بودجەی ئاسایی و بودجەی تایبەت و چەند پڕۆژەیەكیش لە ڕێگەی ڕێكخراو و زانكۆ و ئاژانسە بیانییەكان جێبەجێ كراون.
وێڕای ئەو پڕۆژانە، ئێستا ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی دیكە پێشنیازكراون و لە ماوەی داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
پۆلێنكاری پڕۆژەكان بەپێی سێكتەرەكان:
1-سێكتەری شارەوانی: لە سێكتەری شارەوانیدا، (2004) پڕۆژە بە گوژمەی (2,795,337,323,322)دینار، جێبەجێ كراون.
2-سێكتەری ئاو: لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، (2755) پڕۆژە بە گوژمەی (1,785,248,176,551)دینار، جێبەجێ كراون.
3-سێكتەری شوێنەوار:  لە سێكتەری شوێنەواردا، (167)پڕۆژە بە گوژمەی (34,148,075,900)دینار، جێبەجێ كراون.
4-سێكتەری گەشتوگوزار: لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، (118)پڕۆژە بە گوژمەی (48,742,327,115)دینار، جێبەجێ كراون.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.