عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی شهست تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگهیاند. حسێن یوسف تهمیمی، بهڕێوهبهری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی 60 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.
تهمیمی له بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە زیانێکی گەورەی نوێی بەسەر بازرگانانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان گەیاندووە. گوتیشی، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک دەستگیرکردنی یەک لە دوای یەک، ڕێوەبەرایەتیەکە سەرکەوتوو بوو لە ههڵوهشاندنهوهی پهنجا و حهوت تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان، لهوانهش شێوازەکانی قاچاخچێتی و شاردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
تەمیمی ئاشكراشیكردووه، ئەم تۆڕانە بە پێی بڕیارە دادوەرییەکان هەڵوەشێنرانەوە کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە ڕهسافه و دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ و دادگاکانی لێکۆڵینەوەی کارامە لە پارێزگاکانی دیكه دەرچووە.
لای خۆشییهوه فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگهیاند، سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆ 230، تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی هەڵوەشاندەوە، هەروەها 43 هەزار بازرگان و بهكارهێنهرانی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.