Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:00

لە سووریا بنکەیەکی هێزه‌كانی ئەمه‌ریکا به‌ درۆن و هاژه‌ك كرایه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%


 
لە سووریا بنکەیەکی هێزه‌كانی ئەمه‌ریکا به‌ درۆن و هاژه‌ك كرایه‌ ئامانج. ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بنکەیه‌كی ئەمه‌ریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، لە ناوچەی عه‌زبه‌ لە باكووری دێرەزور، به‌ چه‌ند هاژه‌كێك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه‌ ئامانج. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگی تەقینەوەیەکی به‌هێز لەناو بنکەکەدا بیستراوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خسته‌خواره‌وه‌ی درۆن و هاژه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌.

 به‌گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتوه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سووریا و یه‌مه‌ن‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له‌ 140 جار له‌لایه‌ن گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق كراونه‌ته‌ ئامانج. 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.