Erbil 21°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 22:03

ژمارەیەك پڕۆژەی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ لە دهۆك و دەوروبەری جێ به‌جێده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ و باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانیانی شاری دهۆك و شارۆچكەكانی دەوروبەری، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی خوارەوە دا:
پڕۆژەكان:
١- ڕاكێشانی هێڵی ئاو لە گەڕەكی شاخكێ لە پڕۆژەی گرێ باسێ دهۆك.
٢- نۆژەنكردنەوەی شەقام لە چەند شوێنێكی شارۆچكەی سێمێل.
٣- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە كەلەك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەك.
٤- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سەرسنكێ.
٥- دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەلەكچی.
٦- دابینكردن و دانانی هێڵی سەرەكی بۆریی ئاو بۆ گوندی گەڤەركێ لە دهۆك.
٧- كڕین و دابینكردنی سووتەمەنی و ئامێر و پێداویستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.
٨ - بەكارهێنانەوەی هێڵی سەرەكی لە گەڕەكی نزار بۆ گەڕەكی خەبات-دهۆك.
٩- دابینكردنی كەلوپەلی تاقیگەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.
١٠- جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە دێرەلووك.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.