Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:27

میلیشیاكانی عێراق هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكەن

100%

میلیشیاكانی سەر گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكەن ئەگەر هاوكاری ئیسڕائیل بكات لە هێرشكردنە سەر ئێراندا.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: ئەگەر ئەمەریكا هاوكاری ئیسڕائیل بكات لە هێرشكردنە سەر ئێران یاخود بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ ئەنجامدانی ھێرش، ئەوا سەرجەم بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و ناوچەكە بەگشتی دەبنە ئامانجی ئێمە.

ئەم هەرەشەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە دوای ئەوە دێت كە ئەمشەو سێشەممە سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی سەدان مووشەك هێرشی كردە سەر ئیسڕائیل.

لەبەرامبەریشدا ئەمەریكا بڕیاری داوە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی و بەرگریی لە ئیسڕائیل بكات لە هەر هێرشێكدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.