له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باسكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باسكه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه كه بریتین له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی زاخۆ، سابیس، ئه‌كاد، هێرش، زانكۆی سلێمانی، گاره، ئاسۆ، سۆلافی نوێ كۆبۆوه و بریاڕ له‌سه‌ر كات و شوێنی یارییه‌كان درا.
له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه و یانه به‌شداربووه‌كان بریاردڕا ڕۆژی 3ی10ی2024 ده‌ست به یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان بكرێت و خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌میش به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م
3ی10ی2024
زانكۆی سلێمانی - سابیس - هۆڵ - زانكۆی سلێمانی - كات 3:00 ئێواره
4ی10ی2024
هێرش - ئه‌كاد - هۆڵ - ئه‌كاد - كات 3:00 ئێواره
6ی10ی2024
سۆلافی نوێ - زاخۆ - هۆڵ - بیلادی - كات 3:00 ئێواره
6ی10ی2024
ئاسۆ - گاره - هۆڵ - ئاسۆ - كات 3:00 ئێواره
به‌رێوه‌چوونی كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به پاڵپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.