رۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كردووە، وەڵامێكی توندی هێرشی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق بداتەوە.
رۆژنامەی (تایمز ئۆف) بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممەش جارێكی دیكە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی و گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، هێرشكرایە سەر بەنداوی ئیلات لە ئیسڕائیل.
بڵاویشی كردەوە: بەردەوامی هێرشەكانی مقاوەمەی ئیسلامی و گرووپە توندڕۆكانی عێراق، سوپای ئیسڕائیل ناچار دەكات بیر لە هێرشی توند بۆ سەر ئەو گرووپانە بكاتەوە.
میدیاكانی ئیسڕائیل پێشتریش هەروەها بڵاویان كردبووەوە كە سوپای وڵاتەكەیان بە جیدی كار لەسەر تۆڵەكردنەوە و هێرشكردنە سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەكات.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا چەندان هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسڕائیل ئەنجامدابوو و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەكی ئیسڕائیلیش بریندار ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.