Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:28

ڕوانگه‌ی سووری: له‌ بۆردومانێكدا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا 12 چه‌كدار كوژران

100%


له‌ بۆردومكانێكدا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دوازده‌ چه‌كداری سه‌ر به‌ ئێران كوژران. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شه‌وی ڕابردوو دوازده‌ چه‌كداری سه‌ر به‌ ئێران لە هێرشە ئاسمانییەکانی چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراودا بۆ سەر پێگەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژراون، هه‌روه‌ها ژمارەیەکی زۆر برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بۆردومانه‌كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دێره‌زوور و ناوچەی ئەلبومال لە نزیک سنووری عێراق، به‌ ئامانج گرتووه‌. 

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشیكرد، هیچ لایەنێک تائێستا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان نه‌گرتۆته‌ ئەستۆ، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ بە بەردەوامی ڕووبەڕووی هەڵمەتی ئیسرائیل و هەندێک جاریش ئەمه‌ریکا دەبێتەوه‌.

 به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌كه‌، پێشتر ئیسڕائیل چەندین جار ڕایگه‌یاندووه‌، کە ڕێگە نادەن هه‌ژمونی ئێران لە سووریا زیاد بكات.

 شیاوی باسه‌، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەکە كه‌وتۆته‌ دۆخێكی زۆر ئاڵۆزه‌وه‌، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هێرشه‌كانی چڕ كرده‌وه‌ بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و پێگه‌كانی حزبوڵڵا. 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.