Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:15

جوتیارێك لە كاتی كاركردن لە زەوییەكەیدا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دەدۆزێتەوە

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن جوتیارێك لە سنووری پارێزگای نەینەوا، لە كاتی كاركردن و كێلانی زەوییەكەیدا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دەدۆزێتەوە، بەگوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكان زۆرینەی روفاتەكانی گۆڕەكە بەكۆمەڵەكە منداڵن.

میدیاكانی نەینەوا بڵاویان كردەوە: جوتیارێك لە كاتی كاركردن لە زەوییەكەیدا لە كۆمەڵگەی جەزیرە لە سنووری شارەدێی قەحتانییە لە باكووری نەینەوا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دەدۆزێتەوە و راستەوخۆ لایەنە پەیوەندارەكانی لێ ئاگادار دەكاتەوە.

بڵاویشیان كردەوە: بەگوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكان دەركەوتووە زۆرینەی روفاتەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكە منداڵن و لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش لە ساڵی 2014 كوژراون و بەكۆمەڵ نێژراون.

ئاماژەیان بەوەش دا كە تا ئێستا ناسنامە و ژمارەی روفاتەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكە دیار نییە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا دوای پشكنین لەلایەن لایەنە تایبەتمەندەكان، زانیاری زیاتر لەبارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكە بڵاو دەكرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.